Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڕەشەی بۆمبدانانەوە لە ئیزگەی ناوەندیی قیتاری ستۆکهۆڵم کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 augusti 2013 kl 13.22
Foto: Otto Marand/Sveriges Radio

ئیزگەی ناوەندی قیتاری ستۆکهۆڵم ـ ناودێر بە سێنترال‌ستاشونن ـ هەڕەشەی بۆمبلێدانانەوەی لێکرا. پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەم بەیانییە بە تەلەفۆن ئەم هەڕەشەیەی لێکراوە بەڵام نایەوێ لێکدانەوەیەکی زیاتر لەسەر ئەم هەڕەشەیە بدات. پۆلیس ئەمەی بە ڕووداوێکی تایبەت شوبهاندووە و چەند ئوتومبێلی گەشتی ناردۆتە ئەو شوێنە. تا ئەم کاتە ئیزگەی ناوەندی قیتاری ستۆکهۆڵم نەبەستراوە و هاتوچووەکان بە شێوەی ئاسایی بەردەوامن. پۆلیس بە جلکی مەدەنی لەم دەورووبەرەیە و لە کەسێک دەگەڕێ. چەند ئوتومبێلی فریاگوزاری و ئەمبولانسێکیش لەوێ لە ئامادەباشی دان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".