Foto: Scanpix/Erik G Svensson

مامۆستایان کەمتەرخەمن لە بەرەنگاربونەوەی گێچەڵ

ئارام ڕەزایی مامۆستای ئامادەیی
7:07 min

ئێستا کە ئیتر کاتی دەستپێکرندنەوەی ساڵی نوێ خوێندنە نیگەرانی و ترسی فێرخوازان زیاد دەکات بەپێی  لێکۆڵینەوەیەکی نوێیی ڕێکخراوی Friendsکە ڕێکخراوێکە  دژ بە سوکایەتی و ئازاردان کاردەکات دەرکەوتووە کە لە پێنج فێرخواز یەکێکیان توشی ئازاردان و سوکایەتی لە لایەن فێرخوازانی ترەوە بوونەتەوە. لە هەمان کاتدا یەک لە سەر سێ مامۆستا و کارمەندا ئاگادار نەبوون لەوەی لە قوتابخەناکانیاندا  قوتابیەک تووشی ئازار و سوکایەتی بوبێتەوە. Lars Arrheniusبەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە بە بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سویدی ڕاگەیاند مامۆستا و کارمەندان زۆر بەکەمی بەرەنگاریی ئەم کردارە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".