مۆدێرات باج کەم دەکەنەوە و چەپ دژ بە تایبەتکردنن

پێنجەم داشکاندنی باجی کار (jobbskatteavdrag) لە بودجەی پاییزی داهاتوودایە و بەم زوانە وردەکارییەکەی پێشکەش دەکرێت، ئەمە  فرێدریک ڕەینفێلدت سەرەکوەزیران و سەرۆکی مۆدێڕاتەکان پێرێ ڕۆژی شەممە لە سەرەی وتاری هاوینەیدا ڕایگەیاند. ڕەینفێڵدت  هەروەها هێرشێکی توندی کردە سەر سۆسیالدیموکراتەکان و سەرۆکەکەیان ستێفان لیۆڤێن کە دژ بە کەمکردنەوەی باجی کارن .

- ستێفان لیۆڤێن دەڵێت گەر ئەو پێشنیازە بخرێتە کار ئەوا بابمێنێتەوە و لای نابەین بەڵام  کاتێک ڕيینفێڵد دەڵێت ئێمەی مۆدێرات باس لە پێشنیازەکە دەکەین دژی دەوەستنەوە، من لەم یارییە تێ ناگەم، بەڕای من تەنها یەک وشە بۆ ئەو هەڵوێستەی سۆسیالدیموکراتەکان هەیە ئەوەیش دوو ڕووییە.

بەپێی پێشنیازی مۆدێراتەکان ساڵی داهاتوو  16 ملیارد کرۆن بۆ کەمکردنەوەی باجی موچە تەرخان دەکرێت، بەو پێیە باجی دەوڵەت لەسەر موچە لە ئاستی 37 هەزار کرۆن موچەی مانگانەوە ڕادەکێشرێت. ئەم وتارەی ڕەینفێلد خۆڵکردنە چآوی خەڵکییە و بیربردنەوەی پرسێکی گرنگترە ئەوەیش بێکارییە بەڕای لێکۆڵەوەرەی سیاسەتی ناوخۆ لە کەناڵی هەواڵیکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت.

دوێنێش کە نۆبەی سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خیۆستێد بوو لە وتارە هاوینەکەیدا پرسی گرنگی پارتەکەی دووپات کردەوە ئەویش نەهێشتنی بەتایبەت کردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئامانجی قازانجکردن لەو ڕێگەیەوە. خیۆستێد دووپاتی کردەوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا هەرگیز ناچنە هاوپەیمانی حوکوومەتێکەوە کە لە فرۆشتنی خزمەتگوزاری کەرتی گشتی بە کەرتی تایبەت بەردەوام بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".