Foto: Gunnar Ask / Scanpix.

کاری زیادەی پەرستاران مەترسییە بۆ نەخۆش

بەپێی بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید سەعاتی کاری زیادەی پەرستاران لە نەخۆشخانەی شارە گەورەکاندا بێوێنە زیادی کردووە، تەنها لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کاری زیادە بە لەسەدا 47 بەراورد بە ساڵی 2009 زیادی کردووە. سەرجەم ئەو سەعاتە کارە زیادانەی ئەمساڵ کراون بەرامبەرە بە 1000 کاری هەشت سەعاتی تەواو.

فشار و سەعاتی کاری زیادەی پەرستارانیش هەڕەشەیە بۆ گیان و سەلامەتی نەخۆشەکان بەڕای پەرستارانی نەخۆشخانەی کارۆلینسکا کە ڕەخنە لەم باردۆخەی ئێستای کارکردنیان دەگرن و گابرێللا ئێکلوند پەرستار دەڵێت چەندە فشار و سترێسی کارمان زیاتر بێت هێندە هەڵەی زیاتر دەکەین، بەتایبەت کە لە حەوتی بەیانییەوە تا هەشت و نیوی ئێوارە کار بکەیت.

هەرچی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆلمە دەڵێن کاری زیادە زۆربەی کات پێویستە بەڵام کاتێک مەترسیدارە کە هەمان کەس و چەند جارێک سەعاتی زیادە کار بکات. بەڵام دڵنیاین لەوەش کە کاڕرای پیویست دەگیرێتە بەر تا بەر بە هیلاکبوون و فشاری سەر کارمەندن و پەرستاران بگیرێت.  

بەڵام پەرستار ئێکلوند ئەم قسانەی پارێزگای بەلاوە سەیرەوە دەڵێت لەوە ناچیت سەرۆکایەتی پارێزگا لە مەترسیداری بارودۆخەکە تێگەشتبن و پێناچێت تەندروستی هاوڵاتییانیان بەلاوە گرنگ بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".