Foujan Rousbek och Nabila Abu Fatah bakom hijab-uppropet. Foto: Ola Gäverth/Sveriges Radio

بانگەوازی پشتگیری بۆ ژنە لەچکبەسەرەکە کراوە

چەند چالاکوان و گفتوگۆکارێکی پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە بانگەوازێکدا داوا دەکەن ژنان بۆ پشتگیری ئەو ژنە موسوڵمانانەی توشی سوکایەتی و ئازاردان دێن لەچک ببەستن. ئەم بانگەوازە لەکاتێکدایە کە  ئێوارەی ڕۆژی هەینی ژنێکی دووگیانی لەچکبەسەر لە شوێنێکی ئوتومبێلڕاگرتن لەگەڕەکی فاشتا لە ستۆکهۆلم لەلایەن پیاوێکی نەناسراوەوە لەچکەکەی لەسەر ڕاکێشراوە و لێی دراوە. پیاوەکە هاواری کردووە خەڵکی وەکو تۆ نابێت لەم وڵاتەدا بمێنێت پاشان سەری ژنەکەی بە ئوتومێلێکدا داوە تا لە هۆشخۆی چووە.  

یەکێک لە دەستپیشخەرانی بانگەوازی پشتگیری لە ژنانی لەچکبەسەر فوژان ڕۆزبەیە

-  ڕوزبە دەڵێت مەبەستمانە ئەم پرسە بخرێتە بەرباس چونکە ژنانی موسوڵمان لەچەن لایەکەوە هەم وەک ژن و هەم وەک کەمینەیەک بەڵام بەهۆی پاشخانی کولتوریشیانەوە توشی پەلاماردان دێن. مەبەستمان ئەوەیە کە ئەم کێشەیە هی یەک و دوان نییە بەڵکە کێشەیە لە بنەماکانی کۆمەڵگەدا.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".