foto:scanpix

لەسەر کوشتنی پیاوەکەی هیوسبی پۆلیس ڕەخنە لە خۆیان دەگرن

پۆلیس ڕەخنە لە کەمتەرەخەمییەکانی خۆیان سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی پیاوە 69 ساڵانەکەی هیوسبی دەگرن. پۆلیس مارتین مارمگرێن لە بلۆگەکەی خۆی نوسیویەتی کە دەبێت پۆلیس ڕەخنە لە کارەکانی خۆیان بگرن و لێی بکۆڵنەوە، هەرچەندە مارمگرێن نایەوێت بەرپرسێتی ئەو ڕوووداوە بخاتە سەرشانی کەس بەڵام نوسیویەتی کە گەر پۆلیس بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکە بکردایە ئەوا پیاوە 69 ساڵانەکە نەدەکوژرا.

ئەو ڕووداوە مانگی مای ڕابوردوو لە گەڕەکی هیوسبی ڕوویدا کاتێک پۆلیس بانگهێشت کرا پیاوێکی چەقۆ بەدەستی 69 ساڵانە دەستگیر بکەن، کاتێک پۆلیس دەچنە ماڵی پیاوەکە گوایا هێرشی بۆ پۆلیسەکان بردووە و ناچار یەکێک لە پۆلیسەکان  بە گولەیەک دەیکوژێت.

جێێ باسە هەر هەفتەی ڕابوردوو لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەو پۆلیسە داخران بەڕای دادوەرانی گشتی ئەو گولەیە بۆ خۆپاراستن تەقێنراوە نە ک بە ئەنقەست.

کوشتنی ئەو پیاوە بە هۆکاری شەڕ و پێکدادانەکانی گەڕەکی هیوسبی و گەڕەکە پەڕاوێزەکانی دیکەی ستۆکهۆلم لەگەڵ و پۆلیس دەژمێردرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".