سورییەکان لە ڕێی مۆڵەتی کارەوە دێنە سوید

لەسەدا 55 ی ئەو 419 سورییەی لەماوەی ئەمساڵدا بە مۆڵەتی کار هاتوونەتە سوید داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەپێی ئەو زانیارییانە کە لە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ی ئەمڕۆدا بڵاو بۆتەوە و لە دەستگەی کۆچ وەرگیراون زۆربەی ئەو کەسانەی لە ڕیی مۆڵەتی کارەوە داوای مافی پەنابەرییان کردووە سوریین.  

رۆژنامەی داگەنسنیهێتەر هەروەها بەدواداچوونیان بۆ یەکێک لەو کارگانە کردووە کە خەڵکی لە سوریاوە بە مۆڵەتی کار هێناوەتە سوید بەڵام لە بنەمادا ئەو کارگەیە وجودی نییە. دەستگەی کۆچ دەڵێن لە ڕۆژێکدا داوای مۆلەتی کاری پێنج کەس و 15 لە کەسوکاریان بەدەستمان گەشت و لەسەرەتای ئەم هاوینەدا هاتنە سوید بەڵام تەنها دوای چەند ڕۆژێک لە گەشتنیان داوای مافی مانەوەیان کردوو تا ئێستا هیچیان کاریان نەکردووە.  

جێگری بەرپرسی گشتی دەستگەی کۆچ میکایل ڕیبەنڤیک دەڵێت ئێستا لە پرسی ئەو کارگەیە دەکۆڵینەوە بەڵام دەشڵێت کە دەستگەی کۆچ دەستگەیەکی چاودێری نییە و بەدوای ئەو کەسانەدا ناچێت کە بە مۆڵەتی کار دێنە سوید تا بزانێت کار دەکەن یان نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".