هەناردەی سوید بۆ میسر کەم بۆتەوە

بەهۆی شەڕ و بشێوییەکانی  میسر کارگە و کۆمپانیا سویدییەکان هەناردەیان بۆ ئەو وڵاتە کەم کردۆتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی سویدی نیواو نیو کەم بۆتەوە. یەکێک لەو بەرهەمانەی دەنێردران بەرهەمی تەختەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە لەسەدا 25 کەمی کردووە. ئەم حاڵە کارگە و کۆمپانیا ئەوروپییەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

بۆ نموونە کارگەی بەرهەمی تەختەی (Uni 4 Marketing) کە هەناردەی بۆ میسر هەیە لە زاری بەرپرسی گشتییانەوە دەڵێن چاودێری بارودۆخی میسر دەکەین گەر بێت و لە مانگی نۆوە بەرەو خراپتر بڕاوت و شەڕ و توندوتیژی زیاد بکات ئێمەش ناچارین هەناردەمان کەم بکەینەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".