وەرگرتنی دەرمانی دژەزیپکە بەو مەرجەی دووگیان نەبیت

دەستگەی دەرمانسازی (Läkemedelsverket) بەکارهێنانی دەرمانیکی نوێی دژ بە زیپکەی سەخت (acne) پەسەندکردووە کە گەربێت و کەسی بەکارهێنەر دووگیان بێت ئەوا زەرەر بە کۆرپەکە دەگەیەنێت، هەر بۆیە دەستگەی دەرمانسازی ڕێنمایی داوە کە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ئەو دەرمانە وەربگرن دەبێت بە چاودێری پزیشک و کارمەندی پسپۆڕ بەردەوام پشکنینی میز بکەن تا لەوە دڵنیان بن کە دووگیان نین.
پزیشک و نەخۆشەکانیش پێیان وایە ئەو ڕێنماییەی دەستەگی دەرمانسازی سوکایەتییە بە تایبەتمەندی تاک، پار هۆکان ئولاوسۆن پزیشکی پێستە لە ستۆکهۆلم.
- لە ڕێنماییەکەدا هاتووە کە مانگانە دەبێت پشکنینی دووگیانی بۆ ژنان بکرێت بەشێوەیەک کە ئێمە ئولاوسۆنی پزیشک ڕەخنەگرانە دەڵێت بوەستین و ژنان بەبەرچاومانەوە پشکنینی میزکە بکەن تا دڵنیان بین لە دووگیان نەبوونیان.