Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
foto: scanpix

ژمارەی سکاڵاکان لە گەڵ ژمارەی سەعاتەکانی کاردا زیاد کردووە

زۆربوونی ژمارەی سکاڵای ناوبراو بە (Lex Maria) کە تایبەتە بە هەڵە و ڕووداوی بواری تەندروستی  هاوکاتە لەگەڵ سەعاتە کارە زیادەکاندا. بەپێی بەدواداچوونێکی تەلەفزیۆنی سوید کە لە شارەکانی ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری و سکۆنێی کۆڵیوەتەوە.

بەو پێیە کارمەندانی بواری تەندروستی چەندە زیاتر کار بکەن هێندە هەڵە و کەموکورتی زیاتر لە کارەکەیاندا ڕوو دەدات.  هەر بەدواداچوونەکەی تەلەفزیۆنی سوید دەریخستووە کە ژمارەی سەعاتە کاری زیادەی پەرستاران و یاریدەدەرەکانیان لەماوەی ئەم چوارساڵەی دواییدا بە لە سەدا 28 زیادی کردووە، هەر لەو ماوەیەدا ژمارەی سکاڵاکان کە بواری تەندروستی خۆیان لەسەر کەموکورتییەکانیان ناردوویانە بۆ دەستگەی بەرپرس بە لەسەدا 16 زیادی کردووە.

مریەم ئێکستێد لێکۆڵەوەر لە پرسی دڵنیایی نەخۆش جەخت لە پەیوەندی نێوان کاری زیادە و هەڵەی بواری  تەندروستی دەکاتەوە.

-  گەر بێت و کارمەند زیاد لە 40 سەعات کار بکات ئەوا مەترسی چارەسەرکردنی هەڵە زیاد دەکات واتا لەگەڵ هەر سەعاتە کارێکی زیادە بوار بۆ هەڵە و کەموکرتی زیاد دەبێت واتا پەیوەدنییەکی تەریبی لەنێوان کاری زیادە و چارەسەری هەڵەدا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".