Foto: Mark Earthy/Scanpix

گۆشتی پۆلۆنی وەک گۆشتی سویدی فرۆشراوە

کۆمپانیای هێلسینگبۆری (Meatsson AB) چەند تۆنێک گۆشتی لە وڵاتی پۆڵۆنیا، ئیرلاندا و هۆڵەنداوە هێناوە و وەک گۆشتی سویدی فرۆشتونی بە (ICA) و (KF) لە سوید، هۆڵاندا و دانمارک. هەندێک لەو گۆشتە مۆرێکی لێدراوە وەک بەڵگە بۆ ئەوەی کە بەرهەمەکە لەلایەن دەستگەی کاروباری خواردەمەنییەوە(Livsmedelsverket) پەسەند کراوە. هەرچی دەستگەی کاروباری خواردەمەنییە دەڵێن چیتر چاودێرییەکان توند دەکرێنەوە تا بەر بە ساختەی لەو جۆرە بگیرێت.

نوێنەرایەتی ژینگە (Miljönämnden) داوادەکەن کە ئەو کۆمپانیایە هەموو بەرهەمەکانی گۆشت کە مۆری سویدی لێدان بگەڕێنێتەوە کە لە ماوەی هەشتی مانگی جونی و حەوتی مانگی ئاگوستیدا فرۆشراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista