بانگەوازی لەچککردن وەزیری دادیان بینی و ڕەخنەشیان لێ گیراوە

دەستپێشخەرانی بانگەوازی لەچککردن ئەمڕۆ وەزیری داد بیاتریس ئاسکیان بینی و داخوازینامەیەکیان پێشکەش کرد.  لەو نامەیەدا باس لە نیگەرانی و بێزاری ئەو کەسانە دەکات کە هەست بە ئازاردان و سوکایەتیپێکردن بەهۆی جیاوازییانەوە دەکەن.

جێی باسە  بانگەوازی لەچککردن بۆ پشتگیری لەو ژنە موسوڵمانەیە کە پێرێ لە گەڕەکی فاشتا لە ستۆکهۆلم پەلامار درا و بەهۆی لەچکەکەیەوە تا ڕادەی لێدان و بورانەوە سوکایەتی پێکرا. تا ئێستا چەند سیاسەتمەدارێک پشتگیرییان لەو بانگەوازە کردووە.

بەڵام بانگەوازەکە ڕەخنەشی لێگیراوە کە لەچک سیمبولی پێشێلکردنی مافەکانی ژنە کەچی پشتگیرانی بانگەوازەکە لەچکیان کردووە.   

تا ئێستاش پۆلیسی سیۆدەرتیۆرن هیچ کەسێکی دەستگیر نەکردووە کە ئەنجامدەری سوکایەتی کردنەکەبێت بەو ژنە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".