Foto: Jessica Gow/Scanpix.

دەستگەی بیمەی گشتی پێشبینی زیادبوونی نەخۆشنووسی دەکات

ژمارەی نەخۆشنووسی لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا زیاد دەکات و نزیکەی یەک ملیاردێک کرۆن زیاتر لە خەرجی ئەمساڵ لەسەر کاسەی دەوڵەت دەکەوێت، ئەمە پیشبینی دەستگەی بیمەی گشتی (Försäkringskassan) ە. دەستگەی بیمە دەڵێن ئەو زیاد بوونە بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانمانە و ئەمە سێیەمین ساڵە بەردەوام ژمارەی نوخۆشنووسی زیاد دەکات. ئەم پێشبینییەی دەستگەی بیمە بۆ ژمارەی نەخۆشنووسی دراوەتە حوکوومەت تا لە بودجەی پاییزی داهاتوودا بۆ خەرجییەکانی ساڵی داهاتوو لەبەرچاو بگیرێت.

یان لارشۆن بەرپرسی پێشبینییەکان لە دەستگەی بیمەی گشتی دەڵێت زانیاری نوێ سەبارەت بە نەخۆشی و نائارامیی دەروونی وا دەکات دەستگەی بیمەی گشتی پێشبینییەکانی تۆمار بکات.

-  بۆ نموونە نەخۆشی بەهۆی سترێسەوە یەکێکە لەو نەخۆشییە دەروونییانەی لە زیاد بووندایە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشنووسی، جگە لە سترێس نەخۆشی دیکەی پەیوەند بە خەمۆکی زیاد دەکات، واتا نەخۆشیییە دەروونییەکان لە جۆری نوێ لە زیادبووندایە و ئەوەش هانمان دەدات پێشبینییەکانمان بۆ ساڵی داهاتوو ڕاگەیەنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".