کارمەندانی ئامبولانسی ساڵگرێنسکا بێزارن

دەستگەی ژینگەی کار (Arbetsmiljöverket) هەڕەشە لە نەخۆشخانەی (Sahlgrenska) لە شاری یۆتۆبۆری دەکات کە گەر بێت و هەلومەرجی کاری کارمەندانی ئامبولانس باش نەکەن ئەوا بە پارە سزا دەدرێن. لەو هەواڵەدا کە ڕۆژنامەی (Metro) بڵاوی کردۆتەوە هاتووە کە لە دوای مانگێک لە نالەباری بارودۆخی کار نوێنەرایەتی پرسی ژینگەی کار (skyddsombudet)  ناچار بووە دەستگەی ژینگەی کار ئاگادار بکاتەوە.

هەرچی بەشی ئەمبولانسە لە نەخۆشخانەی ساڵگرێنسکا دەڵێن بارودۆخەکە لە یەکی ئوکتوبەرەوە دەگۆرێت و کارمەندی زیاتر دادەمەزرێنرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".