Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

خاوەن ڤیللاکان پێشوازی لە منداڵە پەناخوازەکان ناکەن

خاوەن ڤیللاکانی (Saltsjö-Boo) لە باشووری ستۆکهۆلم دژ بە دامەزراندنی ماڵ بۆ منداڵە پەناخوازەکان لە ناوچەکەیاندا پرۆتێست دەکەن.  تا ئێستا یەکەم دەستەی منداڵانی بەتەنها هاتووی پەناخواز بۆ ماڵێکی تایبەت لەو ناوچەیە گوازراونەتەوە بەڵام خاوەن ڤیللاکان بۆ نەهێشتنی هەبوونی ئەو ماڵە لە ناوچەکەیان سکاڵایان بۆ داگای زەوی و ژینگە بردووە.

بەپێی پلانی بڕیار لەسەر دراو لەو ناوچەیەدا بینسازی خانوو، بازرگانی و کاری دەست ڕێ پێ دراوە بەڵام کاری دیکەی تایبەت بە چاودێری ڕێ پێ نادرێت.

هەرچی سەرۆکایەتی پارێزگایە دەلێن هۆکاری سازدانی ماڵ بۆ منداڵانی پەناخواز لەو ناوچەیەدا پێداویستی ئەو مێرمنداڵانەیە بە شوێنێک بۆ ژیان.

جێی باسە ئەوەی کە ناسراوە بە ماڵ بۆ چاودێری یاخود ژیان کورتکراوەکەی بە سویدی (HVB-hem)  ئەرکی دابینکردنی ماڵە بۆ ئەو منداڵ و مێرمناڵانەی بە هۆکاری جیاواز ناتوانن لەگەڵ خێزانەکانیاندا بژین، ئەو ماڵانەش دەکرێت سەر بە کۆمۆن یاخود کەرتی تایبەت بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".