سوید داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی کیمیاوی لە سوریا دەکات

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلد هاوهەڵوێست لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕیی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتتەرەوە داوا دەکات پشکنەرانی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە گومانی بەکارهێنانی گازی کیمیاوی بگەنە سوریا. ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە لەڕێی مێدیاکانەوە زانیاری ئەوە بڵاو بۆتەوە کە ڕژێمی سووری لەماوەی بیستوچوار سەعاتی ڕابوردوودا گازی کیمیاوی لە چەند گەڕەکێکی پەڕاوێز و لادێی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت وەک ناوچەکانی غوتتە، جوبەر و زملکا دژ بە هاوڵاتییان بەکارهێنابێت.

بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە و ئەلجەزیرە کە فیلمێکی ڤیدیۆیشیان لە دەستی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوکردۆەوە زیاد لە 600 کەس بوونەتە قوربانی ،بەڵام تا ئێستا ڕژێمی سوری و مێدیاکانی ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەنەوە.

گومانی بەکارهێنانی گازی کیمیاوی لەکاتێکدایە کە گروپێک لە شارەزایانی چەک لەلایەن نەتەوەیەگرتووەکانەوە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردووەوە لە سوریان تا لە ئەگەری هەبوونی چەکی کیمیاوی و بەکارهێنانی بکۆڵنەوە.

جێی باسە سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی نەبیل ئەلعەرەبیش داوای کردووە دەستبەجێ پشکنەرانی نەتەوەیەگرتووەکان بگەنە ئەو ناوچانەی گومانی بەکارهێنانی گازی کیمیاوی لێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".