دادگا گومانلێکراوەکانی بیمەی ساختەی ئازاد کرد

ئەو حەڤدە کەسەی لە کۆمپانیاییەکی بەکرێدانی چاودێری تایبەت (personlig assistans) کاریان دەکرد و بە گومانی وەرگرتنی بیمەی ساختە لە دادگای سەرەتایی شاری ئیۆرەبرو دادگایی کران ئەمڕۆ زۆربەیان بێتاوان ناسێنران و ئازاد کران. بەڵام بەرپرسی گشتی کۆمپانیاکە سزای زیندانی دوو ساڵ بەتاوانی ساختەی باج و تۆماری حساب وەرگرت و کەسێکی دیکە بە تاوانی یاریدەدانی سزا درا.

ئەم دادگایی و حوکمە یەکەم جارە دژ بە کۆمپانیایەک دەدرێت لە میانەی پرۆژەیەکدا کە ماوەی دوو ساڵە دەستگەی بیمەی گشتی (Försäkringskassan) بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆمپانیایانە بەڕێوەی دەبات کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت بیمەی ساختەیان بەناوی چاودێری تایبەتەوە  وەرگرتبێت لەکاتێکدا ئەو کەسانە وجودیان نەبووە. بەڵام بەپێی ئەو حوکمەی کە ئەمڕۆ دادگا ڕایگەیاند هیچ کەسێک بە تاوانی وەرگرتنی  بیمەی ساختە سزا نەدراوە بەڵکە تاوانی ساختەی باج و تۆماری حساب بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista