Foto: Maria Turdén/Sveriges Radio

هەڵبژاردنی بنکەی تەندروستی کارێکی سەختە

 هەڵبژاردنی شوێنی چارەسەر و هەڵسەنگاندنی بنکە تەندروستییەکان بۆ نەخۆش کارێکی ئاسان نییە لەبەرئەوەی زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی دەرمانسازی و چارەسەری بنکە تەندروستییەکان نییە تا بتوانرێت بەروارد بکرێن.

ئەم دەرئەنجامە دەستگەی لێکۆڵینەوە لە چارەسەر و تەندروستی لە ڕاپۆرتێکی نویێاندا پێی گەشتوون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا یەک لەو چواری نەخۆشەکان بنکەی تەندروستییان گۆڕیوە یان بەنیازان بیگۆڕن،  تەنها یەک لە پێنجیان توانیویانە بەروارد لە نێوان بنکە تەندروستییەکاندا بکەن.  کارۆلین ئەندەرشۆن لێکۆڵەوەر لە دەستگەی لێکۆڵینەوە لە بواری تەندروستی دەڵێت ئەمە کەموکورتییە لەبواری تەندروستیدا.

-  ئێمە پێمان وایە ئەمە کەموکورتییە لەبواری تەندورستیدا لەبەرئەوەی زۆرینەی ئەوانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە بەهۆی نەبوونی زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەری بنکە تەندروستییەکان نەیاتونایوە بەرارود بکەن و هەڵبژێرن. ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا (Landsting) دەبێت گرنگی بەم لایەنە بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista