Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

داوای لێکۆڵینەوە لە کیمیابارانەکەی دیمەشق کراوە

سیاسەتناس خالید خەیاتی
6:53 min
Carl Bildt، Foto: Henrik Montgomery/Hussein Malla/Scanpix

لە کۆبوونەوە تایبەتەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی 30 وڵاتی ئەندام لە نێویاندا سوید داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە ڕاستیی ڕووداوی کیمیابارانەکەی دوێنێی دەوروبەری دیمەشق دەکەن کە بەپێی چەند سەرچاوەیەک نزیکەی 1300 قوربانی لێکەوتۆتەوە. بەڵام تا ئێستا ڕوسیا و چین دژ بەم داوایە وەستاونەتەوە و بەو هۆیەوە داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە نەبووەتە مەرج.   

یان ئیلییاسۆن یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت بێگومان گرنگە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لەو پرسە بکرێت لەبەرئەوەی ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی مرۆیی سەختی لێ دەکەوێتەوە.

جێی باسە لە ڕۆژی یەکشەممەوە گروپێک پشکنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەبوونی چەکی کیمیاوی لە سوریان و وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت دەڵێت ئەو گرووپە تەنها چەند میلێک لە  شوێنی ڕووداوەکە دوورن دەبێت بتوانن بە زووترین کات بگەنە جێ بیلد هەروەها دەڵێت جگە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە.

بەڵام هانس بلیکس پشکنەری پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان لە عێراق دەڵێت زەحمەتە ئەو گرووپە پشکنەرە بتوانن لەوە بکۆڵنەوە کامە لایەن کیمیاوی بەکارهێناوە چونکە ئەرکی سەرەکی ئەو گرووپە ئەگەر ڕێیان پێ بدرێت لێکۆڵینەوەیە لەوەی کە ئاخۆ ئەو گازە کیمیاوییە چۆن بەکار هاتووە، ئەویش لەڕێی پشکنینی لاشە و پاشماوەی چەکە کیمیاویەکە. 

بۆ ئەگەری ڕێ پێدانی ئەو گروپە بۆ ناوچەی ڕووداوەکە بلیکس دەڵێت لەسەر مۆڵەتی ڕژێمی سوری وەستاوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".