Photo: Charles Dharapak/Scanpix

دوو هەزار پۆلیس چاودێری سەردانەکەی ئوباما دەبن

نزیکەی 2000 پۆلیس لەکاتی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئوباما لە سەرەتای مانگی داهاتوودا واتا لە 4- 5 ی مانگی سێپتەمبەر لە ستۆکهۆلمدا چاودێر دەبن، ئەم ئامادەکارییەی پۆلیس هێندەی ئامادەکارییەکانیانە ئەو کاتەی کە شازادە ڤیکتۆریا ساڵی 2010 هاوسەرگیریی کرد.

جێی باسە پۆلیس بە هاوکاری پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ (Säpo) و دەستگەی گشتی دژ بەتاوان و چەند دەستگەیەکی دیکەی پۆلیس چاودێرییەکان ئەنجام دەدەن. بەرپرسی فەرماندەی ئەو چالاکیانە ئێریک ڤیدستراند بۆ کەناڵی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت دەڵێت چەند کارڕاییەک لە فڕۆکەخانەی ئارلەندا دەگیرێتە بەر و چەند سنووربەندییەک دەکرێت. بەڵام زانیاری تەواو سەبارەت بەکاری پۆلیس لەو ڕۆژانەدا بە نهێنی دەمێننەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".