Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لە سوومالیا هێرش کرایە سەر سویدییەکان: دوو کوژراو یەک بریندار

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 augusti 2013 kl 10.54
Foto: Lars Pehrson/Scanpix

ڕۆژی ڕابردوو کاتێ ئان ـ مارگارێت لیڤ سەرۆکی ئەندامانی پارتی چەپی سوید لە پەرلەمان هاوڕیی چەند گەنجێکی سومالیایی نیشتەجێی رینکەبی و هوسبی لە موگادیشۆ پێتەختی سوومالیا لە ناو ئوتومبیلێکدا بوون، فەرمانی ڕاوەستانیان درایێ و دواتر تەقەیان لێکرا. لەم رووداوەدا گەنجێکی سویدیی بەڕەگەز سومالیایی کە ئەندامی ڕێکخراوی گەنجانی پارتی  چەپ بوو بەناوی عەبدیرەحیم حەسەن کوژرا و ئان ـ مارگارێت لیڤیش بریندار بوو.

ئان ـ مارگارێت لیڤ کە ئێستا لە نەخۆشخانەیەک لە نایرووبی ۆێتەختی کێنیایە بە ڕادیۆی سوید دەڵێ کە ئەو دڵنیایە کە هێرشەکە بەدانستە ئاراستەی ئەوان کرابوو. ئەو دەڵێ بێگومان وا بوو. ئەوان دەستووری ڕاگرتنی ئوتومبێلەیان پێداین. بەدانستە و بە پێی نەخشە وایان کرد.

ئان ـ مارگارێت لیڤ کە سەرۆکگرووپی نوێنەرانی حیزبی چەپە لە پەرلەمانی سویددا و سەرۆکی فۆروومی نێونوتەوەیی ئەم ڕێکخراوەیە، هاوڕێی چەند گەنجێکی ڕینکەبی و هوسبی چووبووە سەردانی پرۆژەیەکی یارمەتیگەیاندن کە ئەم حیزبە لە موگادیشۆ بەڕێوەی دەبات. لە گوێن هەواڵی ئاژانسی ڕۆیترز، ئان مارگارێت  لیڤ پاش پێشکەشکردنی وتارێک لە زانکۆی موگادیشۆ بەرەو هوتێلەکەی دەگەڕایەوە کاتێ هێرش کرایە سەر ئوتومبیلەکەیان. شاهیدان دەگێڕنەوە کە ئەو خۆی لە ئوتومبێلەکە هاویشتە دەرێ و لەکاتی تەقەکاندا بەرەو زانکۆ ڕایکرد بەڵام پاسەوانێک و یەکێ لە هاوڕێیانی لەو سەفەرەدا کوژران.

لیڤ دەڵێ کاتێ بە ئوتومبیلەکە بامانداوە و ویستمان لە زانکۆ بێینە دەرێ، بە ئوتومبیلێک کە کەس نازانێ لە کوێوە هات، پێشیان پێگرتین. دواتر چەند پیاوێک لێیدابەزین و دەستیان بە تە قە لە ئێمە کرد.

ئان ـ مارگارێت لیڤ باس لەوە دەکات کە چۆن پیاوەکان هەوڵیان دا بیکێشنە ناو سەیارەکەی خۆیانەوە و ئەویش چۆن هەوڵیدا بچەقێ و نەهێڵێ ئەم کارە بکەن. ئەو دەڵێ خۆم نازانم چۆن ئەو کارەم کرد.

لیڤ دەڵێ لە کورسیی سەیارەکەدا چەقیم و نەهاتمە دەرێ. بینیم چلۆن تەقەیان کرد و خوێن پژا. بینیم کە چلۆن گوللە لە وانی دیکە درا. لەو کاتەدا پیاوێک لە لەگەڵمان لە سویدەوە هاتبوو  پێی گوتم ئان ـ مارگارێت، ڕاکە!

دوو کەس لەم ڕووداوەدا کوژران. عەبدیرەحیم حەسەن دانیشتووی هوسبیی سەر بە ستۆکهۆڵم کە سیاسەتوانێکی ڕێکخراوی گەنجانی حیزبی چەپ بوو، لەگەڵ پاسەوانێکی خۆجێیی پارێزەریان کە خەڵکی سوومالیا بوو.

چیی وای پێنەچوو کە تەقەکەران بە سەیارەکەیانەوە ون بوون و ئان ـ مارگارێت لیڤ و ئەوانەی‌تر کە لەگەڵی بوون و توانیان لە زانکۆکەدا خۆیان بشارنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە. ئان ـ مارگارێت لیڤ دەگێڕێتەوە کە ئەو و گرووپەکەی هاوڕێی لەم ناوچەیەی موگادیشۆ دەژیان و هاتوچۆیان دەکرد کە بە پارێزراو ناوی دەبرێ. ئەویش بەر لە هێرشەکە پێی وابوو کە لە ژێر چاوەدێریی تەواودایە. ئان ـ مارگارێت لیڤ دڵنیایە لەوەی کە هێرشەکە بەدانستە ئاراستەی گرووپەکەی ئەو کرابوو، لەوانەشە هەوڵێک بووبێ بۆ بە ڕفراندنی خودی ئەو.

ئان ـ مارگارێت لیڤ دەڵێ  هەموو ئەوانەی یەکترمان بینی، قسەمان لەسەر ئەوە کرد کە ئەم ناوچەیەی موگادیشۆ ئارام بوو، بەڵام شتی واش ڕوو دەدات. زۆر سکم بەو گشتە گەنجانە دەسووتێ کە هیوای ئەوەیان هەیە سوومالیایەکی نوێ دروست بکەنەوە. ئەم رەفتارانە بەڕاستی گەشەی وڵاتەکەی زۆر دەگەڕێنێتەوە دواوە.

ئان ـ مارگارێت لیڤ هەر ئێستا لە نەخۆشخانەیەکە لە نایرووبی و لەوێ لەبەر ئەو برینانەی بە هۆی تەقەکان لە سنگیدا هەیە دەرمان دەکرێ. پزیشکان دەڵێن کە ئەو بەڕاستی شانسی هەبووە کە گوللە وە سنگی کەوتووە بەڵام هیچی وای لێنەهاتووە و زیندوو ماوەتەوە. لیڤ گوللەیەکیشی وە باسکی کەوتووە.

میکاییل لیندڤال باڵوێزی سوید لە سوومالیا کە چاوی بە ئان ـ مارگارێت لیڤ کەوتووە دەڵێ باری لەشساغیی لیڤ باشە و جێی مەترسی نییە. ئەو دەڵێ لەگەڵ ئەو گەنجە سویدییانەش قسەی کردووە کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ لیڤ بوون بەڵام نەک لە ئوتومبیلەکەی ئەودا. هەموویان باشن بەڵام بەم ڕووداوە نارەحەتن و بەمزووانە گشتیان دەگەڕێنەوە سوید.

لیندڤاڵ کە لەبەر باری ئەمنیی سوومالیا هەفتەی جارێک زیاتر ناچێتە موگادیشۆ دەڵێ ئەم وڵاتە بەرەو ئاوەدانکردنەوە دەچێ و لە سەر شەقامان دەبینرێ کە قاوەخانە و ڕیستوورانی نوێ دەکرێنەوە و سازکردنەوەی وڵات بەڕێوەیە بەڵام ڕۆژانە دە دوازدە جاریش تەقە و شتی واش دەکرێ و گرووپی ئەلشەباب و گرووپە چەکدارەکانی دیکە دزە دەکەنە ناو شار، بەبێ ئەوەی گرفتی گەورەیان بۆ بێتە پێش.

لیندڤاڵ دەڵێ هەرچەند حوکوومەتی سوید ڕاسپیریی ئەوە دەکا کە خەڵک سەفەر نەکەنە سوومالیا بەڵام بەمحالەوە ئەم شتە هەر دەکرێ. لەم ناوەدا بۆ ئەو سویدییانەی رەگەزی سوومالیان هەیە ئاسانترە کە سەفەر بکەنە ئەوێ و بمێننەوە بەڵام نەک خەڵکی تر. ئەو درێژە دەدات و دەڵێ دیارە بۆ کەسانێکی وەکوو من کە بە سەیارەی دژەگوللە سەفەر دەکەم ئەو خراپیەی هەیە کە بە پێجەوانەی خواستی خۆم ناتوانم لە خەڵکەکە نزیک ببمەوە. بە گشتی بارودۆخی ئاسایشی وڵاتەکە بەڕاستی جێی مەترسییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".