داوای دەستگەیەک دژ بە ڕاسیزم کراوە

ئەمڕۆ سوید لەلایەن کۆمیتەی دژ بە هەڵاواردنی ئێتنیکی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لێپرسینەوەی لێ دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان (Svenska FN- förbundet) و نزیکەی 30 ڕێکخراوی دیکە ڕەخنە لە سوید دەگرن کە سەبارەت بە پرسی هەڵاواردنی ڕاسیستی بێ باکە. هەر ئەو فیدراسیۆنە داوا دەکات دەستگەیەکی نوێ تایبەت بە دژایەتیکردنی ڕاسیزم و هەڵاواردنی ئێتنیکی لە سویددا دابمەزرێت.

بەپێی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان سوید کاڕڕایی و ستراتیجییەتی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی تاوانی ڕق و ڕاسیزم نییە، ئەو فیدراسیۆنە هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕێکخراوە ڕاسیستەکان بەرەدوامن لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەکانیان  لە ڕێی ئینتەرنێت و فێرگاکانەوە. هەر لە ڕاپۆرتەکەی ئەو فیدراسیۆنەدا هاتووە کە ڕۆمەنی و سامەکان هەروەها موسوڵمان و یەهودییەکان لە سویدا ڕووبەڕووی هەڵاواردن (diskriminering) دەبنەوە.

لەبەرامبەردا لە راپۆرتی حوکوومەتی سویددا کە ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووان جەخت لە هەوڵەکانی سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و تاوانی ڕق و کینە دەکرێتەوە و هەوڵێکی زۆر بۆ پەیڕەویکردن لە پەیماننامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".