Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

ژینگە سەرمایەگوزاری لەسەر گەڕەکە پەڕاوێزەکان دەکات

پارتی ژینگە بە نیازە ساڵانە نزیکەی دوو ملیارد کرۆن بۆ چارەسەری بێکاری لاوان لەگەڕەکە پەڕاوێزەکان تەرخان بکات و سەرقاڵییان بۆ بڕەخسێنێت. ئەمە وتەبێژی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن لە وتاری هاوینەی ئەو پارتەدا ڕایگەیاند.

- ئێمە دەمانەوێت بەرنامە و پلانی درێژخایەن لەبری پرۆژەی بچوکی کاتی بۆ ئەو هێزە پۆسێتیڤانە هەبێت کە لە ناوچە پەڕوێزەکاندان  تا هەمووان لێی سوودمەند بن.

ئەو بەرنامەیەی ژینگە کە بەناوی بوژاندنەوەی پرۆگرامی میۆنییە واتە تایبەتە بە ناوچە پەڕاوێزەکانی شار لە سێ بەش پێکهاتووە، یەکەم فۆندی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خوێندن و کاتی ئازاد، دووەم تەرخانکردنی دارایی بۆ چالاکی وەرزشیی و سێیەم پێکهێنانی هاوکارییەک لەنێوان کۆمۆن و کاردۆزگەدا بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی تایبەت بە لاوانی بێکار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".