Foto: Henrik Montgomery/Scanpix

پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر پرسی یەکسانی ساز دا

ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سوید دێباتێک سەبارەت بە نایەکسانی لە کۆمەڵگەی سویددا لەسەر داوای پارتی چەپ بەڕێوە چوو، هۆکاری سازدانی ئەو دێباتە ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشيپیدان (OECD) یە کە لە بەهاری داهاتوودا ڕاگەیەنرا و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە جیاوازی موچە و هەژاری لە سویددا زیادی کردووە.

لە دێباتەکەی پەرلەماندا ئولا ئەندەرشۆنی چەپ وتی ناتوانرێت ئابوورییەکی پتەو ساز بدرێت گەر بەردەوام کەمکردنەوەی باجی موچە بۆ دەوڵەمەندەکان بێت.  لەوەڵامدا وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی ئولف کریستەرسۆنی مۆدێرات وتی لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشيپیداندا هاتووە کە 19 لە 33 وڵات ئابووریان لە نێوان سێ ساڵی 2007-2010 بەرەوە خراپی چووە لەکاتێکدا سوید ئەو سێ ساڵە لە گەشەیەکی بەردەوامدا بووە، کریستەرسۆن دەڵێت بارودۆخی ئابووری هاوڵاتییان بەگشتی باشتر بووە هەرچەندە بۆ هەمووان بە هەمان ڕەوت نەبێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".