foto: scanpix

پێشنیاز کراوە ڕاوە گورگ ئاسان بکرێتەوە

کۆمیتەی پرسی گورگ ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا پێشنیازی ئەوە کراوە کە ڕاوە گورگ ئاسان بکرێتەوە و قەرەبووی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی گورگەوە زەرەرمەند بوون زیاد بکرێت، هەروەها داوای ئەوەیان کردووە کە گەر ڕەوەگورگەکان مەترسیدارتر بن ئەوا مۆڵەتی ڕاوەگورگ کە ئێستا وەستێنراوە جارێکی تر بخرێتەوە کار.

 لێکۆڵەوەری دەوڵەتی پێتەر ئێگرات دەڵێت سیاسەتی تایبەت بە گورگ و بڕیارەکانی پەرلەمان لەسەر ڕاوەگورگ ناپەسەندە لەبەرئەوەی زیاتر سەنگ دەخرێتە سەر ژمارەی ئەو گورگانەی کە ڕێ بە کوشتنیان دەدرێت.  ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو 400 گورگەی کە لە سویددا هەن هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر مەڕ و کەڵەکێوییەکان، هەربۆیە ئێگراتی لێکۆڵەوەر دەڵێت دەبێت ڕاوە گورگ ئاسان بکرێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".