Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پشکنینی سوریا هاودەنگن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 augusti 2013 kl 12.10
Jan Eliasson . Foto: Scanpix

هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت ئەو ناوچانەی دیمەشق کە گومانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لێ دەکرێت بپشکنرێت. سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بان کی موون داوا دەکات کە ئەو گروپە پشکنەرەی لە سوریان دەستبەجێ ڕێیان پێ بدرێت تا ناوچە بەرکەوتووەکان بپشکنن. جێگرەکەی بان کی مون یان ئیلییاسۆن دەڵێت بەو هیوایەین ڕژێمی سوری سنووری ئەو ناوچانەمان بۆ بکاتەوە.

-  ئێمە ئەو پەیامەی ئەنجوومەنی ئاسایش زۆر بە جدی وەردەگرین و هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی دەدەین بەڵام یان ئیلیاسۆن دەڵێت بەربەست زۆرن نە تەنها خواستنی مۆڵەت لە  ڕژێمی سوری کە مەرجە بەپێی یاسای مافی هاوڵاتی، بەڵکە پرسی ئاسایشیش بەربەستە  کە جەنگێکی سەخت لەو ناوچانەدا بەرپایە. جا بەو هیوایەین ڕژێمی سوری مۆڵەتمان بدات چی زووترە بچینە ناوچە گومانلێکراوەکان چونکە گەر دوا بکەوێت زەحمەتە هەندێک پشکنین ئەنجام بدرێت.

جێی باسە ئەو تیمە پشکنەرەی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان کە لە سوریایە بەسەرۆکایەتی سویدییەکە بە ناوی ئۆکێ سێلستریۆم  لە یەکشەممەی ڕابوردووەوە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەبوونی چەکی کیمیاوی لە سوریا نێردراون بەڵام ئێستا سەنگی کارەکەیان دەبێتە پشکنینی ئەو ناوچانەی دەوروبەری دیمەشق کە دەوترێت کیمیاوی لێدراوە.

هەر سەبارەت بە سوریا وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلد ئەمڕۆ لە بلۆگەکەیدا نوسیویەتی زەحمەتە بگەینە دەرئەنجامێکی دیکە جگە لەوەی کە ڕژێمی سوری چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە. لەهەمان کاتدا بیلدت دەڵێت هێشتا هەموو پرسیارەکان سەبارەت بەو ئەگەرە وەڵام نەدراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".