سێ گومانلێکراوی ڕووداوەکەی سۆماڵ گیراون

حوکوومەتی سۆماڵ دوێنێ ڕایگەیاند سێ کەس بە گومانی ئەنجامدانی هێرشە چەکدارییەکەی ڕۆژی چوارشەممە دژ بە سویدییەکان دەستگیر کراون. هێزی ئاسایشی سۆماڵ هەروەها لە دوو کەسی دیکە دەگەڕێن  کە بە پلاندانەری ئەو هێرشە دەزانرێن بەڵام وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێن تا ئێستا هیچ زانیارییەکان لەسەر دەستگیرکردنی هیچ گومانلێکراوێک پێ نەگەشتووە.

بە بیر دێنمەوە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو چەند چەکدارێک لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ هێڕشیان کردە سەر ئوتومبێلی چەند ئەندامێکی پارتی چەپی سوید  کە تێیدا عەبدیڕەحیم حەسەن ئەندامی لاوانی چەپ کوژراو و بەرپرسی گروپەکە ئان مارگارێتا لیڤ بریندار بوو، ئەو گروپەی چەپ دەڵێن لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نێونەتەوەیی چووبوون بۆ سۆماڵ.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".