پۆلیس پێشنیاز دەکات منداڵە بێمۆڵەتەکان نەگیرێن

سەرۆکایەتی گشتیی پۆلیس پێشنیازی کردووە کە دەستگەکانی پۆلیس لە بڕیارەکانی خۆیاندا بنووسن کە نابێت پۆلیس بچنە نێو فێرگاکانەوە بۆ دەستگیر کردنی ئەو منداڵە پەناخوازە بێمۆڵەتانەی کە فەرمانی ناردنەوەیان هەیە. بەڵام پۆلیس دەڵێن ئەم کارە واتا دەستگیرکردنی ئەو منداڵانە بۆ ناردنەوەیان بەپێی یاسا و پەرلەمان قەدەغە نییە لەبری ئەوە پیشنیازمان کردووە نەک وەک مەرج کە پۆلیس ئەو کارە نەکات.

سیۆرەن کلێرتۆن بەرپرسی پۆلیسی سنوور لە دەستگەی پۆلیس گشتی دەڵێت، ئەم پێشنیازە لە کاتێکدایە کە لە یەکی مانگی ڕابوردووەوە بەپێی یاسایەکی نوێ هەموو منداڵێکی بێمۆڵەت بۆی هەیە لە فێرگا بخوێنێت، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکدا کە ڕێ بە پۆلیس دەدات بەدوای ئەو منداڵە بێمۆڵەتانەدا بگەڕێن کە فەرمانی ناردنەوەیان هەیە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".