Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ چل ساڵ بەسەر دزییە گەورەکەی ستۆکهۆلم تێدەپەڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 augusti 2013 kl 16.10
foto: Scanpix

ئەمڕۆ چل ساڵە بەسەر ڕووداوەکەی گۆڕەپانی نۆرمالم (Normalmstorgsdramat)تێدەپەڕێت، لەو ڕووداوەدا یانێ ئولسۆنی تاڵانکار خۆی کرد بە یەکێک لە بانکەکانی ستۆکهۆلم (Kreditbanken) لە گۆڕەپانی نۆرمالم و چوار لە کارمەندانی ئەو بانکە سێ ژن و پیاوێکی بە بارمتە گرت. ئینجا داوای لە پۆلیس کرد کە کلارک ئولوفسۆنی هاوڕێی کە ئەو کات لە زینداندا بوو وەک دانوستانکار بنێرێت پاشان لەو رێیەوە داوای سێ ملیۆن کرۆن و بە ئازادی دەرچوونی خۆی و هاورێکەی لە بانکەکە کرد.

ئەم پرۆسەیە شەش ڕۆژ بەردەوام بوولە گۆڕەپانی بەردەم بانکەکدا مێدیاکان چاودێریی ڕووداوەکە بوون و پەخشی ڕاستەوخۆیان دەکرد. ئەوەی کە ئەو ڕووداوەی ناساند ئەوە بوو کە سێ کارمەندە بەبارمتە گیراوەکەی بانک کەوتنە لایەنگریی کابرای دز و پشتگیرییان لێ دەکرد، ئەمە بووە هۆی هێنانە کایەی چەمکێکی نوێ لە بواری دەروونناسیدا و لە هەموو جیهاندا بەناوی (Stockholmssyndromet) ناسرا. بە پێی ئەو چەمکە دەرونناسییە لە کاتی هەندێک ڕووداودا کەسی قوربانی  دەبێتە لایەنگری زاڵمەکە و دژ بە کارمەندانی دەستگە فەرمییەکان دەوەستێتەوە.

 جێی باسە ئەو ڕووداوە بەوە کۆتایی هات کە پۆلیس گازی فرمێسکرێژی خستە ناو بانکەکە و  یانێ ئولسۆن دەستگیر کرا و پاشان بە دە ساڵ زیندانی سزا درا، کلارک ئولوفسۆنیش لەلایەن دادگای سەرەتاییەوە بە تاوانی هاوکاری دزییەکە سزا درا بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە ئازادی کرد.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".