Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەگەری دەرکردنی بەرپرسی کاردۆزگە هەیە

Angeles Bermudez-Svankvist.Photo:Scanpix

سەرۆکایەتیی کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) متمانەیان بە بەرپرسی دەستگەکە نەماوە و بەنیازن ئانگلێز بێرمودەز سڤانکڤیست بەرپرسی گشتی  لە پۆستەکەی لاببرێت. بەپێی سەرۆکایەتیی کاردۆزگە دەستگەکە نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت بەڵام باسیان لەوە نەکردووە کە مەبەستیان لەم دەستەواژەیە چییە.

هەر ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت (Aftonbladet) نوسیوویەتی کە بەرپرسی گشتی لەماوەیەکدا نزیکەی 15 هەزار کرۆن موبیل تەلەفۆنی بەکارهێناوە بەڵام یواکیم بێرنەر لە کاردۆزگەوە دەڵێت نەمانی متمانە بە بەرپرسی گشتیی کاردۆزگە پەیوەندی بە پرسی بەکارهێنانی موبیلەوە نییە.

جێی ئاماژەیە بڕیاری لابردنی بەرپرسی گشتی کاردۆزگە بەدەست حوکوومەتە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".