Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Hans Blix . wêne: Thierry Charlier/Scanpix

"ئوباما خۆی کردۆتە پۆلیسی جیهانی و سزای وڵاتان دەدا"

بلیکس: ئوباما تەنیا بۆ ڕاگرتنی متمانە بە خۆی دەیەوێ هێرش بکات
5:06 min

هانس بلیکس سەرۆکی پێشووی پشکنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پرسی چەکی کیمیایی ڕژێمی سەدام حوسێن، هێرشێکی وەها بە شتێکی جێی نیگەرانی و داخ دەزانێ. هەموو دەیانەوێ شەڕ کۆتایی پێبێنن بەڵام ئەوەی ئێستا خەریکە بکرێ کردەیەکی سزادەرانەی پۆلیسانەیە کە ناتوانێ کۆتایی بە شەڕ بێنێ کە چی دەبوا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ هەرچەشنە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی مەحکووم کردبایە و دواتریش لە ڕێی ئەم ئەنجومەنەوە هەوڵ درابایە کە لە پشت مێزی وتووێژ و بە دیالۆگ کۆتایی بە شەڕ هێنرابایە. لەم ناوەدا عەرەبستانی سعوودیش کە یارمەتیی چەکدارانی شەڕکەڕ دەکا دەیتوانی یارمەتیی ئاشتی و ئاگربەس بدات.

بلیکس دەربارەی سەرگرتنی وەها بۆچوونێک دەڵێ کە زۆر سەرنجڕاکێش دەبوو ئەگەر ڕووسیا و چین و ـ ئەگەر پێویست بێ ئێرانیش ـ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕدا مەحکووم بکەن. با بە ڕوونیش نەڵێن ئەوە دەوڵەتی ئەسەد بووە ئەم چەکانەی بەکارهێناوە. هیچ وڵاتێک بە قەد ئێران لە ماوەی شەڕی عیراق و ئێراندا زەربەی لە هێرشی کیمیایی نەخواردووە. دنیای ڕۆژئاوا ئەوکات دژ بەمە دەنگیشی هەڵنەبڕی.

بەڵام بێت و وەها بڕیارنامەیەک ناوی ڕژێمی ئەسەد نەهێنێ ئەدی چ کارتێکەرییەکی دەبێ؟ هانس بلیکس دەڵێ ئەم کارە یەکیەتییەک لە جیهاندا نیشان دەدا کەچی ئێستا ئەوە جودایی نیشان دەدا لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا و چین و وڵاتانی‌تردا. هەموو دنیاش ئێستا ئەمریکا وەک درێژەی سیاسەتی بوش

دەبینێ کە خۆی کردبووە پۆلیسی جیهانی کە ئەنجومەنی ئاسایش بە هیند ناگرن. هەر بە مەحکوومکردنیش کارەکە کۆتایی پێنایێ و دەبێ درێژەی بدرێتێ. ئامانج دەبێ ئەوە بێ کە لایەنەکان بگەنە ئاگربەس.

بلیکس دەڵێ ئەوکات شەڕکەران ناتوانن بەبێ یارمەتیی عەرەبستان و  قەتەر پێداویستییەکانی پارە و چەکی شەڕی خۆیان دابین بکەن، حوکوومەتی ئەسەدیش پێویستیی بە پشتگیریی ڕووسیا و ئێران هەیە. بۆیە کەرەسەی گوشارهێنانە سەر هەر دوو لایەنی شەڕەکە بۆ چەکدانان لەبەردەستدا دەبێ.

بلیکس دەڵێ من گومان لەوەدا ناکەم کە ڕژێمی ئەسەد بووە چەکی کیمیایی لەم شەڕەدا بەکارهێناوە هەرچەند ئەوەش بەو مانایە نییە کە شەڕەکەران نەیانکردبێ. من تەنیا دوودڵی ئەوەم کە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرانسە بوونەتە پۆلیسی جیهانی، ڕێک وەک ئەوەی ئیدارەی ئەمریکاییی بوش دەیەویست. باسەکە لێرەدا بۆ ئوباما تەنیا هێشتنەوەی دڵنیایی و متمانەی خۆیەتی، نەک شتێکی‌تر. ئەو لە زاری دەرچوو و گوتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هێڵی سوورە. ئەوەی ئێستاش دەیکا هەر پارێزگاری لەو قسەیەیەتی. ئەو دەیەوێ سیگناڵێکیش بۆ ئێران بنێرێ کە ئێوە ئیزنی ئەوەتان نییە چەکی ئەتۆمی ساز بکەن. دیارە بێت و شتێک دژی سووریا نەکرێ ئەوا هەڕەشەی سەر ئێرانیش زۆر بۆ ئێرانییەکان بایخی نابێ.

بلیکس دەڵێ چەندین وڵاتی گەورەی ئەورووپایی هەن کە دژی هێرشکردنە سەر سووریان. بیروڕای گشتیی خەڵکی ئەمریکاش لەگەڵ وەها شەڕێک نییە بەڵام گوشاری کۆماریخوازان لەسەر ئوباما زیادە و ئەویش نایەوێ وەک بەبری کاغەزی و سەرۆکێکی بێبڕیار بناسرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".