ئامانج ساڵەیی . وێنە: ناسری سینا

یاسانوێیەکانی قەرەبووی بێکاری لەلایەن سندووقی بیمەی بێکارییەوە

ئامانج ساڵەیی لەسەر ڕێسانوێیەکانی قەرەبووی بێکاری
8:31 min

لە ڕۆژی یەکی مانگی سێپتەمبر واتا هەفتەی داهاتوو چەند یاسای نوێ بۆ کەسانی بێکار کە لە سەر سندووقی بێکاری ناودێر بە آـ کاسسا دەژین دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە وتووێژێکدا لەگەڵ میوانی بەرنامە ئامانج سالەیی کارمەندی دەزگای کاردۆزیی سوید لە سەر ئەم بابەتە زیاتر قسە دەکەین و هەندێ زانیاریی پێویست بڵاو دەکەینەوە.

بۆ ئەوەی کەسێکی بێکار مافی ئەوەی هەبێ لە سندووقی بێکاری پارەی قەرەبوو وەرگرێ دەبێ:
ـ بتوانێ لانی کەم ڕۆژانە سێ سەعات کار بکات و لە هەفتەدا ١٧ سەعات.
ـ لە لای دەزگای کاردۆزی ناوی خۆی وەکوو کارخواز تۆمار کردبێ.
ـ دەبێ ئامادەیی ئەوەی هەبێ کە کار بکات!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".