Foto: Scanpix

گەنجانی سوید گەلێ زیاتر لە جاران دەچنە ڕاوەورچ

ڕێژەی گەنجانی تەمەن لە نێوان ١٩ و ٣٠ ساڵی سویدیدا کە بۆ ڕاوەورچ دەچنە دارستانان گەلێ زیاتر لە جارانە. لە وەرزی ڕاوی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئەو گەنجانەی داوای ئیزننامەی ڕاویان لە دەزگای سروشپاریزیی سوید کردبوو ٢٥ هەزار کەس بوون و ئەمساڵ زیاتر لە ٢٧ هەزار کەسن.

نێچیروانانی گەنج خۆیان باس لەوە دەکەن کە ئەوان هەستیارترن، دوایین تفەنگی ڕاو دەکڕن و جلی تایبەتی ڕاو دەکەنە بەریان. زۆربەشیان سەگێکی ڕاویش دەکڕن و ئەمەش خۆشییەکی تێدایە کە لە شوێنی‌تردا نابینرێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".