قیتارەکانی سوید بۆیان هەیە لانی زۆر تا پێنج خولەک دوابکەون

دەزگای حوکوومەتیی هاتوچۆی سوید و شیرکەتەکانی هێڵی ئاسن ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەش مۆر دەکەن لە سەر ئەوەی دەبێ قیتارەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بێن و بڕۆن.
بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر بڵاوی کردۆتەوە لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە دواکەوتنی قیتارەکان نابێ لە پێنج خولەک زیاتر بێت، تاکوو بە "سەری وەخت" دابنرێ. ئەم ڕێککەوتنەش لە گوێن دەزگای هاتوچۆی سوید لە ڕۆژی یەکی سێپتەمبرەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

یاساکانی ئێستا ئیزن دەداتە قیتارەکانی موسافیربەری ڕێی دوور و نزیک، قیتاری خێرا و باری کە تا ١٥ خولەک دواکەون تا دیسان بە "سەری وەخت" دابنرێن. بڕیارە لەمەودوا ئەم "سەرەوەختی"یەی قیتارەکان هەموو مانگێ لە چەند ئیزگەی هێڵی ئاسندا بکەونە ژێر چاوەدێرییەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".