Foto: Ermindo Armino/Scanpix

یاساکانی دەنگوهەرا ڕەوتی خانووبەرەسازی وەدوا دەخات

یاساکانی ئەمڕۆی سوید لەسەر دەنگوهەرا و تەقەتەق لەکاتی سازکردنی خانووبەرەدا،گرفت دەخوڵقێنێ و ڕەوتی کارەکان، وەدوا دەخات. ئەمە دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە کە ئاندێرش لیللێ‌ناو لە کومیتەی تایبەتیی لێکۆڵینەوە لەسەر هاوئاهەنگیی دەنگوهەرا، لەسەر ئەرکی حوکوومەت کردوویەتی و لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێتدا بڵاو بۆتەوە.

ئەو پێشنیار دەکا کە بۆ چارەی ئەم گرفتە، ئەوا هەمان یاسای دەنگوهەرا لە کاتی سازکردنی خانووی تازەدا بۆ یاساکانی ناودێر بە خانووسازی و هەرێمی ژیانیش دەست بدات تا هیچ جیاوازی و دژبەرییەک لەم دوو یاسایانەدا نەیەتە پێش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".