Foto: Eraldo Peres/Scanpix

پەرستارانی سویدی وڵاتی خۆیان بەجێدێڵن تا لە نەرویژ کار بکەن

مووچەی بەرزتر و هەلومەرجی کاریی باشتر لە نەرویژ، هەروا پەرستارانی سویدی بەرەوخۆی ڕادەکێشێ. لە دە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٤ هەزار پەرستاری سویدی داوای کاریان لە نەرویژ کردووە و ٨٠٠ ئیزنی کار بۆ ئەم پەرستارانە دەرکراوە.
هەواڵدەرێتیی سوید، تێ‌تێ بە گێڕانەوە لە گۆڤاری لەشساغی دەنووسێ کە ئەو پەرستارانەی تازە دەرسیان تەواو کردووە، گەورەترین گرووپن کە داوای کار لە ناوەندە دەرمانی و نەخۆشەوانییەکانی نەرویژ دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".