Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat idag kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

ڕێککەوتنی نوێی یەکێتی ئەورووپا بۆ ڕاوەماسی ڕەخنەی لێدەکەوێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 augusti 2013 kl 12.43
Foto: Abdelhak Senna/Scanpix

ڕێککەوتننامەی نوێی ماسیگرتن لە نێوان یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتی مەراکیشدا ڕەخنەی هاتۆتەوە سەر. ئیزابێللا لوێڤێن،نوێنەری سوید لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن پارتی ژینگەوە دەڵێ ئەم ڕێککەوتنە لە کردەوەدا بەم مانایەیە کە یەکێتیی ئەورووپا دان بەوە دادێنێ کە هەرێمی داگیرکراوی سەحرای ڕۆژاوایی بەشێکە لە وڵاتی مەراکێش.

ئەو دەڵێ بەم یاسایە تووڕەم. هاتوون ڕێککەوتنێکیان مۆر کردووە کە ماسیگرانی ئەورووپایی بۆیان هەبێ لە ئاوەکانی داگیرکراوی سەحرای ڕۆژئاوادا ماسی بگرن کەچی بەم کارەیان ئیزنیان داوەتە مەراکێش کە سەرچاوە سروشتتەکانی هەڕێمێک بفرۆشێ کە هی ئەوان نییە. کەچی ئەم ئاوانە لە ڕاستیدا نێونەتەوەیین.

ێی وەبیرهێنانەوەیە کە سەحرای ڕۆژئاوا کە پێشتر کۆڵۆنیی سپانیا بوو لە ساڵی ١٩٧٥دا لەلایەن مەراکێشەوە داگیر کرا و ماسیگرانی باشووری ئەورووپا کە حەز دەکەن لە ئاوە پڕماسییەکانی ئەم هەرێمەدا ڕاوەماسی بکەن دەبێ بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی لە مانگی ڕابردوودا پەرلەمانی ئەورووپا پەسندی کرد، لە ماوەی چوار ساڵاندا نزیکەی ١٦٠ میلیۆن یۆرۆ لەبەر ئیزننامەی ڕاوەماسی بدەنە حوکوومەتی مەراکێش و بەپێچەوانەی ڕێککەوتننامەی وەرزی پێشوو، چیدی خەڵکی سەحرا چیدی ناویان لە کوولەکەی تەڕدا نییە.

ئەم ڕێککەوتننامەیە دەبێ بۆ جێبەجێکران پێشتر لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپاوە پەسند بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".