نەخشەی ئێریتێریا

ڕێژەی پەناخوازانی ئێریتێریایی لە سوید یەکجار زیادی کردووە

لەو ٢٢٠٠ پەناخوازە ئێریتێریاییەی لە سوید داوی پەنابەرییان کردووە، چارەگێکیان تەنیا لە ماوەی یەکمانگدا، واتا مانگی ئاگوست، هاتوونەتە سوید. بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، ڕادەگەیێنێ کە بێت و ئەمساڵ ئەو شەپۆلە زۆرەی پەناخوازان بۆ سوید هەروا بەردەوام بێ ئەوا پاش پەناخوازانی سووری، دەبنە گەورەترین گرووپی پەنابەر لە سویددا. ئەمەیان گوننێل سڤێدبەری سەرۆکتیمی نیشتەجێکردنی دەزگای کۆچ لە مەشتا و یەڤلێ پشتڕاستی دەکاتەوە.

سڤێدبەری دەڵێ ئێمە ئێستا بێرە دەڵێین ئەفریقای بچووک. هەم یۆتێبۆری و هەم مالموێ پەناخوازێکی یەکجار زۆریان بۆ هاتووە. ئێستا ئێمە لە ستۆکهۆڵم و یەڤلێ نیشتەجێیان دەکەین بۆ ناونووسکردنیان. چون ئەوان پێرانەگەیشتوون. لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا ٥٠ تا ٦٠ کەس لە مالموێوە دێن.

ئێریتێریا بە یەکێ لە دیکتاتۆرترین وڵاتانی جیهان دەناسرێ. بە پێی راپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان ٥ تا دە هەزار زیندانیی سیاسی لە بەنددان و لەوەتەی ٢٠ ساڵ لەوەپێش کە وڵاتەکە سەربەخۆیی وەرگرتووە هیچ هەڵبژاردنێکی تێدا نەکراوە. لە مانگی مای ئەمساڵدا دەزگای کۆچ بڕیاری ناردنەوەی پەناخوازانی ئێریتێریایی هەڵوەشاندەوە و بە ڕای زۆر شرۆڤەگەر هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەم شەپۆلە زۆرەی پەناخوازان بۆ داوای پەنادران لە سوید.

دەزگای کۆچ پێی وایە خراپتربوونی باری سیاسیی وڵاتەکە و ناهەمواریی باری پەناخوازان لە وڵاتی دراوسێ، واتا سوودانیش هۆکاری ئەم ڕێژەی زۆرەی کۆچی خەڵکی ئێریتێریایە بۆ سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista