Foto: Tomas Oneborg / Scanpix

حوکوومەت چل میلیۆن کرۆن لە کێشەی هاوڕەگەزخوازاندا خەرج‌ دەکات

بۆ یەکەمجار حوکوومەتی سوید ستراتیژییەک بۆ کێشەی هاوڕەگەزخوازان و جنسوەگۆڕان دادەنێ. ئەویش لە بودجەی پایزەی خۆیدا و بەم شێوەیە کە تا چەند هەفتەیەکی دیکە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو ـ واتا ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ ـ نزیکەی ٢١ میلیۆن کرۆنی دیکە و لە ٢٠١٧ەوە هەموو ساڵی سێ میلیۆنی‌تریش بۆ بەهێزکردنی ماف و ئیمکانات و پێگەی کۆمەڵایەتییان پارە خەرج دەکات.

ئەوە بەم مانایەیە کە حوکوومەت لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧دا سەرجەم ٤٠ میلیۆن کرۆن لەم بوارەدا سەرمایەگوزاری دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".