Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی گەل: باوکان دەبێ سێ مانگ منداڵەکانیان ڕاگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 september 2013 kl 12.25
Foto: Hasse Holmberg/Scanpix

پارتی لیبرالی گەل داوای ئەوە دەکات کە پشووی باوکان بۆ ڕاگرتنی منداڵەکانیان بۆ سێ مانگ درێژ کاتەوە. بەرپرسانی ئەم پارتییە لە پەیامێکی چاپەمەنیدا باس لەوە دەکەن کە شێوەی فۆرمدان بە پشووی دایکوباوکان بۆ ڕاگرتنی منداڵ، دەورێکی کاریگەری لە داهاتووی منداڵەکان و یەکسانیی مافی نێوان ژن و پیاوان لە بازاڕی کاردا دەبێت. لە زوربەی ئەم حاڵەتانەدا ئەوە دایکانن کە بۆ ڕاگرتنی منداڵ، کاری دەرەوەی خۆیان لەدەست دەدەن و لە ماڵ دەمێننەوە و دەچەقن. ئەمەش دەبێتە لەمپەرێک بۆ پێشکەوتنی کار و بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی ژنان. هەر بۆیەش دەبێ ماوەی پشووی باوکان بۆ ڕاگرتنی منداڵان درێژبکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".