Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بشێوی لە هاتوچۆی ستۆکهۆڵم لەبەر سەردانی ئوباما لە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 september 2013 kl 13.42
Foto: Thomas Johansson/Scanpix

بۆ چاوەدێریی باری ئاسایش و هێمنایەتی لە سەردانی پرێزیدێنت ئوباما سەرکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سوید ـ کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت ـ سیستەمی هاتوچۆ لە ستۆکهۆڵم ئاڵوگۆڕی کاتیی تێدا دەکرێ و هەندێ بەشی باژار دادەخرێ و دەگیرێ. هەربۆیەش شارەوانیی ستۆکهۆڵم داوای کردووە کە خەڵک بە جێی بەکارهێنانی ئوتومبێلی خۆیان، ئەوا قیتار و میترۆ بەکار بێنن و کاتێکی زیاتر لە ڕۆژانی ئاساییش بۆ گەیشتن بە سەر کارەکانیان یا ماڵەوە و بەتایبەت بۆ چوون یا هاتنەوە لە فڕۆکەخانەی ئارلانداوە لەبەرچاو بگرن.

جادەی ئێ‌چوار (E4) لە فرۆکەخانەوە تا ستۆکهۆڵم بە تەواوی دادەخرێ، هەروەها ئەو جادانەش کە دواتر دەگەنەوە سەر ئێ‌چوار. ئەمەش ترافیکی سوللێنتوونا، شیستا و سۆڵنا تووشی بشێوی و سەرەی دوورودرێژ لە باشووری ستۆکهۆڵم دەکات.

لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵمیش هەر لە ئێستاوە هەندێ داخستن و ڕێگیران دەستی پێکردووە بەتایبەت ئەو ناوچانەی لە نزیک نی‌برووکاین، هامن‌گاتان، گاملاستان و دەوروبەری کۆشکی شا، سلۆتت. دیارە ئەمەش هەم ئوتومبێل، ئوتوبوس و هەم خەڵکی پیادە دەگرێتەوە.

لێرەوە دەتوانی چاو لە وردەکاریی ئەم ڕێگاگیرانانە بکەیت (ماڵپەرەکە بە سویدییە!):

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".