arkivbild

پشتگیریی ئابووری لە ناوەندگەلی داڵدەی ژنان لە سوید زیاتر دەبێ

ساڵی داهاتوو ناوەندەکانی داڵدەی ژنان نزیکەی ١٣ میلیۆن و چوارسەد هەزار کرۆن پارەی یارمەتیی زێدە لە حوکوومەت وەردەگرن. هاوکات ئەو دە میلیۆن کرۆنەی بۆ بەهێزکردنی ئەم ناوەندانە دەدرا جێگیر دەبێ و دەبێتە هەمیشەیی. بەو مانایە کە پشتگیرییە ئابوورییەکە لە ٢٩ میلیۆن کرۆنی ئێستاوە دەبێتە سەرجەم ٤٢،٤ میلیۆن کرۆن لە ساڵی داهاتوودا.

ماریا ئارن‌هۆڵم وەزیری یەکسانیی سوید سەر بە پارتی لیبراڵ و ماریا لارشۆن وەزیری کاروباری منداڵان و بەساڵداچووان سەر بە دیموکراتەمەسیحییەکان لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت هاوپێوەند لەگەڵ بودجەی پایزەی حوکوومەت بەیەکەوە ئەم هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە و دەنووسن ناوەندگەلی دڵدەی ژنان دەورێکی گرنگ و سەرەکیان لە خەبات لەبەرامبەر توندوتیژیی پیاوان دژی ژناندا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".