Foto: Micke Fransson/Scanpix

دەبێ ڕێژەی کوژران و برینداربوونی دووچەرخەسواران کەمبێتەوە

لانی کەم نیوەی ئەو ڕووداوانەی پاسکیل ئاژۆتن پێوەندییان بە ڕێگەی خراپی دووچەرخەوە هەیە، سەهۆڵبەندان یا خود زیخپژاوبوونی کە دەبێتە هۆی خلیسکانی تایەی دووچەرخە، یا خود قوڵکە و چاڵی سەر ئاسفاڵتی پاسکیلەڕێیەکان. بۆیەش دەزگای هاتوچۆی سوید (Trafikverket) داوای ئەوە لە کۆمۆنەکان دەکا کە لەپێناو باری ئاسایشی پاسکیلەڕێیەکان هەوڵ بدەن تا ئامانجی لەبەرچاوگیراوی نیوەبوونی ڕێژەی کوژران و برینداربوونی سەختی دووچەرخەسواران تا ساڵی ٢٠٢٠ لە چاو ٢٠١٠ بێتە دی.

لە گوێن شیکاریی دەزگای هاتوچۆی سوید، خلیسکان و گرفتی هاوچەشنی بنەمایی، هۆکاری هەرەئاسایی چل تا پەنجا لەسەدی گشت ڕووداوگەلی پاسکیلن. ١٠ تا ١٥ لەسەدی ڕووداوەکانیش پیوەندییان بە شێوە و فۆرمی ڕێگەوبانەکان هەیە. واتا سەرجەم ٥٠ تا ٦٥ لەسەدی ڕووداوەکان، پاسکیلەڕێیەکان دەگرنەوە. ئەوەی دەشمێنێتەوە هی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی دووچەسوار خۆیەتی و هی دووچەرخەکەی، وەک نموونە خراپبوونی تورموز و سەرخۆشی پاسکیل‌ئاژۆ و خێرایی زۆر!

جێی گوتنێیە کە هەموو ساڵێ ٢٣ هەزار کەس لە ڕووداوی پاسکیلدا بە توندی برتیندار دەبن و دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە. لەم ناوەدا ٣٥٠٠ کەسیان لانی کەم شەوێک لەبەر برینەکانیان لەوێ دەمیننەوە. لە هەشتا لەسەدی ئەم رووداوانەشدا تەنیا دووچەرخەیەک تووش دەبێ واتا بەبێ ئەوەی ئوتومبێل یا کەسێکی تر لە رووداوەکەدا ببێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".