Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی سوید ناتوانێ بەر بە لەشفرۆشیی سەر ئینترنێت بگرێ

Foto: Jassica Gow / Scanpix

پۆلیسی سوید رادەگەیێنێ کە هیچ ئیمکانێکی بۆ داخستنی ئەو ماڵپەڕانەی بە لەشفرۆشییەوە خەریکن، نییە، تەنانەت ئەو ماڵپەڕانەش کە تێیدا منداڵانی کەمتەمەن لەشفرۆشی دەکەن.

زۆرترین ڕێژەی لەشفرۆشی لە سوید لە سەر تۆڕی ئینترنێت دەکرێ کە تەنانەت ناونیشانی سویدیان هەیە، واتا (.se). کەچی ئاندێرش ئالمکڤیست پسپۆڕی زانیاریی تەکنیکی لە دەزگای پۆلیسی تاوانکاریی سویدەوە دەڵێ پۆلیس بیشیەوێ ئەوا دیسانیش دەرفەتی ئەوەی نییە ئەم ماڵپەڕانە دابخات. هۆیەکەشی ئەوەیە کە سێرڤێری ئەو ماڵپەرانە لە دەرەوەی وڵاتن.

ئالمکڤیست دەڵێ ئەم کارە بە حوکمی یاسا دەگونجێ. ئەو کەسانە دێن و سێرڤێرەکانیان لە وڵاتێک دادەنێن کە کاری وەها بە تاوانکاری دانانرێن. ئەمەش وا دەکا کە کاربەدەستانی سویدی دەستیان پێڕانەگا. دیارە ئێمە حەز ناکەین ماڵپەڕی وەها هەر هەبن بەڵام دیسانیش گشت ئیمکاناتی خۆمان بۆ خەبات دژی چالاکیی وەها بەکار دێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".