Arkivfoto: Nick Näslund/Sveriges Radio

ریاکتۆری ناودێر بە ئوو٣ دەست بە کار دەکاتەوە

بە گوێرەی پەیامێکی چاپەمەنی کە بۆرسی کارەبای ئەورووپای باکوور ـ نووردپوول ـ ریاکتۆری وزەی ئەتۆمیی ئوو٣ لە ئوسکارشهامن کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە کاری نەدەکرد، ئەم بەیانییە دیسان دەست بە کار بۆتەوە. ریاکتۆرەکە لە بەر گرفتی فێنکبوونەوە کوژێنرابۆوە.

دوو ریاکتۆرەکەی تری ناوەندی ئەتۆمی ئوسکارشهامن هەر ئیستا کوژاونەتەوە. یەکێ لەوانە مەزەندە دەکرێ ڕۆژی ١٢ سێپتەمبەر پاش کۆنترۆڵکرانی سیستەمی فێنکبوونەوەی وەکار بخرێتەوە و ئەوی تریان دەبێ بەتەواوی نووژەن بکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".