سوید داکەوتۆتە ڕیزی حەوتەمی وڵاتانی ئابووری‌باش

سوید لەو لیستەی نوێیەدا کە ڕێکخراوەی ناودێر بە ئاخافتنگەی ئابووریی جیهان بڵاوی کردۆتەوە شوێنی بەرزی پێشووی خۆی لەدەست داوە و لە چوار و پێشتر سێوە کەوتۆتە ڕیزی حەوتەمی وڵاتی هەرەباشی ئابووری.

لە ڕیزی هەرە پێشەوەدا هەر وەک بەرێ سویسرا، سینگاپوور و فینلاند هەڵکەوتوون و دوو وڵاتی ئەڵمان و ئەمریکا وەپێش سوید کەوتوون.

ئەم لیستەیە لەسەر بنەمای پێشکەوتنی تەکنیکی، توێژینەوە، ژێرخان، پەروەردە و بازاڕی کار، وڵاتانی جیهان ڕیزبەندی دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".