Foto: Geert Vanden Wijngaert/Scanpix

کارل بیلد: رووسیا ئەرمەنستانی لە ئازەربایجان تۆقاندووە

کارل بیلد وەزیری دەروەی سوید ڕەخنەی لە گوشاری زیدەتری ڕووسیا گرت دژی سیاسەتوانانی پێشووی سۆڤیەت کە هەوڵدەدەن لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا پێوەندی سازکەن.

کارل بیلد بە ئاماژە بەو هەواڵەی دوێنێ لە سەر پەیوەستبوونی ئەرمەنستان بە یەکێتیی گۆمرکی بە سەرۆکایەتیی رووسیا بڵاوکرایەوە گوتی ئەرمەنستان ئێستا خراوەتە ڕێیەکی ماجەراییەوە و لەوانەیە پێوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بکەوێتە مەترسییەوە.

لە مانگی حەوتدا بوو کە ئەرمەنستان و یەکێتیی ئەورووپا لەسەر گەڵاڵەیەکی گشتی بۆ بازرگانیی ئازاد ڕێککەوتن تا خێراییەک بداتە ئابووریی ئەرمەنستان کەچی ئێستا ئەم ڕێککەوتنە خەریکە هەڵدەوەشێتەوە یا خود ڕادەگیرێ.

کارل بیلد دەڵێ ئەمە وەرچەرخانێکی گەورەیە کە سەرۆکایەتیی ئەرمەنستان کردوویەتی و دەبێ بزانین ناوەرۆکەکەی چییە. من پیم وایە ئەمە ڕێیەکی ماجەراییە ئەرمەنستان گرتوویەتە بەر و لەسەر ئەم باوەرەشم کە ئەمە یارییەکی پڕمەترسییە کە بەتایبەت مۆسکۆ هەر ئێستا لە قەفقاز دەیکا. بە بۆچوونی من ڕووسیا بە فرۆشتنی چەکوچۆڵێکی زۆر بە ئازەربایجان ئەم بارودۆخەی بۆ ئەرمەنستان ئافراندووە و ترساندوویەتی و بەخۆی وابەستە کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".