Fotomontage: SAS / Airbus

سوودی میلیاردیی شیرکەتی فڕۆکەوانیی سکاندیناڤیا لە وەرزی هاویندا

شیرکەتی فڕۆکەوانیی سکاندیناڤیا، ساس، لە ماوەی مانگی پێنج تا حەوتی ئەمساڵدا نزیکەی یەک میلیارد و ١٢٠ میلیۆن کرۆن بەر لە باج، سوودی هەبووە. ئەوەش لە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو کە ٧٢٦ میلیۆن کرۆن بوو زێدەبوونێکی بەرچاو نیشان دەدات.

ریککارد گوستافسۆن بەڕێوەبەری شیرکەتی ساس هیوای باشتربوونی دیسان زێدەتری باری ئابووریی شیرکەتەکە لە چوارەم وەرزی ئەمساڵدا دەخوازێ. سوودی میلیاردیی ساس بووە هۆی رەزامەندیی هەموو خاوەنانی واتا دانمارک، نەرویژ و سوید. تەنیا جەند دەقیقە پاش راگەیەنرانی ئەم ڕێژە سوودە، نرخی پشکی ساس لە بازاڕی بۆرسدا نزیکەی دە لەسەد بەرزبۆوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".