Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دوایین مەتری تونێلی هاللاندسۆسن لێدرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 september 2013 kl 12.12
Foto: Scanpix

ئەمرۆ دوایین مەتری تونێلی هاللاندسۆسن‌یش لێدرا و نزیکەی دوو ساڵی دیکە قیتارەکانی ئەم تونێلەش لە هاتوچۆدا دەبن، هەڵبەت پاش بیست ساڵ دواکەوتن. ئەم پرۆژەیە ساڵی ١٩٩٢ دەست بە کار بوو و بڕیار بوو لە ماوەی پێنج ساڵذا کارەکانی بە ئەنجام بگات بەڵام تا ئێستا ٢١ ساڵی کێشاوە.

ساڵی ١٩٩٧ بیناسازییەکان پاش گرفتێکی ئاوەڕۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگیران و کاری خاوێنکردنەوە دەستی پێکرد. دواتر ساڵی ٢٠١٣ چالاکییەکان سەر لە نوێ دەستپێکرانەوە و لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە نزیکەی ٦٠٠ کەس شەو و ڕۆژ خەریکی کارکردن بوون تێیدا. مەزەندە دەکرێ کە قیتارەکان بتوانن لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا بەم توونێلەدا هاتوچۆ بکەن.

ئەم توونێلە بە لێواری ڕۆژئاوایی دەریایی سویددا دەخشێ و لە چوار قیتارەوە بۆ ٢٤ قیتار لە شەوانەڕۆژدا زیدە دەکرێ و ڕێگەی هاتووچۆکان بۆ ماوەی چەند دەقیقە کورت دەکاتەوە. ساڵی ٢٠٠٨، خەرجی ئەم قیتارکێشانە سەرجەم دە و نیو میلیارد کرۆن مەزندە کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".