مریشک خۆی باوکی جووجەڵەکانی هەڵدەبژێرێ

ئەنجامی لیکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی لینشۆپینگی سوید کراوە و تێیدا شەجەرەی مریشکان خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوەی وردەوە، دەریدەخات کە مریشکان دەتوانن لەگەڵ چەند کەڵەشێر جووت بن و دواتر بڕیار بدەن کامیان ببێتە باوکی جووجکەکانی و ئەم ڕەوتە بە "هەڵبژاردنی سەرلیدەرنەکراوی مریشکان" ناودێر دەکرێ.

لەم توێژینەوەیەدا ئەم سپێرمایانەی لە لەشی مریشکاندا ماونەتەوە خراونەتە ژێر لیكۆلێنەوەوە و ئەوانەی مریشکەکە خۆی فڕێیان دەدا و هەرگیز بە هێلکەکەی ناگەن. ئەمەش شێوەی مریشکەکەیە کە جووجکەی هەرەساغ هەڵبژێرێ. هاننێ لوێڤلی توێژەری بواری بیۆلۆژیی پێشکەوتنی توخمەکان.

هاننێ لوێڤلیی توێژەر دەڵێ مریشک لەو گیانلەبەرانەیە کە لەگەڵ زۆر کەڵەشێران جووت دەبێ و ئەوەش دەرفەتی دەداتێ کە هەم بەر لە پەڕین و هەم دوای ئەو، دەست بداتە هەڵبژاردن. چون چەندین سپێرمی کەڵەشیرانی لە لەشدایە. مریشکەکان لەم ناوەدا بە دەردانی ئاوێکی تایبەت، سپێرمی برا و خزم یا ئەو کەڵەشێرانەی حەزیان لە جووتبوونی نەکردووە دەشۆنەوە و فڕێی دەدەن. کاتێکیش لەگەڵ ئەو کەڵەشێرە جووت دەبن کە ژێنەکەی جیاوازترە ئەوا ئیزن دەدەن سپێرمێکی زێدەتریان لەو پێبگات. ئەم جیاوازییەی ژێنیش بۆ هێزی بەرگریی مریشک گەلێ گرنگە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".